ئۆپیک: عێراق لە مانگی رابردوودا بەرهەمهێنانی نەوتی بەرزکردووەتەوە

رێکخراوی ئۆپیک رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا لە کۆی 13 دەوڵەتیی ئەندامی رێکخراوەکە بەرهەمی نەوتی هەشت دەوڵەتیان کەمیکردووە و لەبەرامبەریشدا بەرهەمی چوار دەوڵەتیان زیادیکردووە لە ناویشیاندا عێراق.

رێکخراوی ئۆپیک ئەمڕۆ سێشەممە لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، “لە مانگی تشرینی یەکەم سعودییە نزیکەی 149هەزار بەرمیلی رۆژانە بەرهەمهێنانی نەوتی کەمکردووەتەوە و رۆژانە 10 ملیۆن و 838 هەزار بەرمیل بەرهەمی هەبووە، لەدوای ئەویش ئەنگۆلا 78 هەزار بەرمیلی رۆژانە بەرهەمهێنانی کەمکردووەتەوە و و کۆنگۆش 19 هەزار بەرمیل و کوەیت 18 هەزار بەرمیل و غینیای ئیستیوائی 14 هەزار بەرمیلی رۆژانە بەرهەمیان کەمیکردووە”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “نێجیریا رۆژانە 33 هەزار بەرمیل بەرهەمهێنانی رۆژێکدا، دوای ئەویش عێراق بڕی بەرهەمی رۆژانەی بۆ 20 هەزار بەرمیل بەرزکردووەتەوە و بەرهەمی رۆژانەی 4.572 ملیۆن بەرمیل نەوت بووە، لە دوای ئەویش گابون  12 هەزار بەرمیل بەرهەمی رۆژانەی نەوتی بەرزکردووەتەوە”.

هاوکات رێکخراوەکە پێشبینی کردووە، گەشەی خواستی جیهانی لەنێوان ساڵی 2022 – 2023 ، 100 هەزار بەرمیل رۆژانە بەرزدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان راگەیەندراوێکی لەبارەی پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە بڵاوکردەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنیت، پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە “هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ گەیشتن بە چارەسەری کوتایی دۆسیەی…
زیاتر ببینە

سامانە سروشتییەکان: بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاساییە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند،”بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاساییە”. وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر (7:05)ی…
Total
0
Share