لە ناو تانکەرێکی سووتەمەنیدا دەستبەسەر سێ هەزار لیتر خواردنەوەی کهولیدا گیرا

لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران دەست بەسەر سێ هەزار لیتر خواردنەوەی کهولیدا گیرا کە لە ناو تانکەرێکدا حەشاردرابوون و بە نیاز بوون رەوانەی ئێران بکرێت.

دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، “کارمەندانی بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە چالاکیەکی کەم وێنەدا توانیان دەست بەسەر تانکەرێکی ئێرانی دا بگرن کە بەنیازبوو بگەڕێتەوە وڵاتی خۆی، لە دوای پشکنینی تانکەرەکە  زیاتر لە سێ هەزار و 308 لیتر ماددەی کهولی کە پێکهاتبوون لە ماددەکانی(ڤۆدگا، وێسکی، شەراب) دەستی بەسەرداگیرا کە بەشێوەیەکی نهێنی لەناو تانکەرەکە حەشار درابوون و بە نیازبوو بە شێوەی داخڵی ئەو وڵاتەی بکات”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە دوای دەست بەسەر داگرتنی ماددە کهولییەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوە و رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کراوە بۆ وەرگرتنی رێککاری یاسایی و گومرگی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی ئەمنیی هەڵەبجە: ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا تەنانەت ئەگەر کۆدیشی هەبێت ڕێگە نادرێت بێتە ناو بازاڕەوە

لیژنەی ئەمنیی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، ڕێکاری توندی ئەمنی بەرامبەر ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەگرینەبەر، تەنانەت ئەگەر کۆدیشیان هەبێت، ڕێگە نادرێت بێنە…
زیاتر ببینە

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی هاوپەیمانان هاوخەمی بۆ شەهیدبوونی فەرماندە ئاكام رادەگەیەنێت

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی هاوپەیمانان هاوخەمی بۆ شەهیدبوونی فەرماندە ئاكام رادەگەیەنێت و دەڵێت، دڵگرانین بە لەدەستدانی ئەو پێشمەرگە قارەمانە…
Total
0
Share