وەزارەتی شارەوانی: هەر کەسێک پێوەری ئاو نەبەستێت مانگانە 80 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەر هاوبەشێک تا ئێستا پێوەری ئاوی نەبەستووە دەبێت تا 21ی 12 پێوەرەکە ببەستن ئەگەر نا بۆ هەر مانگێک بڕی 80 هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویکردووەتەوە، تا 21/12/2022 ئەو هاوبەشانەی ئاو کە تا ئێستا پێوەری ئاویان وەرنەگرتووە پێوەر ببەستن، ئەگەر تا ئەوکاتە نەیبەستن کرێی مانگانە بڕی  80 هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت.

وەزارەتی شارەوانی رایگەیاندووە، ئەگەر تا ئەوکاتەی دیاریکراوە پێوەر ببەستن داشکاندنیان لە کرێی مانگەکانی پێشوودا بۆ دەکرێت و 20 هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت بۆ ناو شارەکان و دەرەوەی شارەکانیش بڕی 10 هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی شارەوانی هەر کەسێک پابەندنەبێت سوودمەندنابێت لە داشکاندنەکە و بۆ هەر مانگێکی رابردوو 80 هەزار دیناری بۆ هەژماردەکرێت.

بابەتی پێشتر

نەتەوە یەکگرتووەکان: ڕێژەی هەژاری لە عێراق %20ـە

بابەتی دواتر

بە سێ هەنگاو.. ڕیاڵ مەدرید سەردەمی نوێ دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share