ساكۆ بۆ پیاوانی ئایینی: مەبن بە بازرگان

پاتریاركی كڵێسای كلدانی دەڵێت، نابێت پیاوانی ئایینی ببن بە بازرگان، حزبی و سیاسی.

كاردینال لویس روفائیل ساكۆ پاتریاركی كڵێسای كلدانی، لە وتارێكدا رایگەیاند، “پیاوانی ئایینی هەڵگری پەیامێكی خودایین بۆ چاندنی گیانی خۆشەویستی و برایەتی و هاوكاری لە دڵی خەڵكدا، نەك رق و دابەشكاری و كوشتار”.

ساكۆ نووسیویەتی، “دەبێت پیاوانی ئایینی واتای قووڵی دەقە پیرۆزەكان بدۆزنەوە نەك رووكاری دەرەوەیان، پێویستە خەڵك فێری ئاكاری بەرز و ئادابی گشتی و قبوڵكردنی جیاوازی و رێزگرتن لە فرەیی بكەن”.

پاتریاركی كڵێسای كلدانی لە وتارەكەیدا جەختیكردووەتەوە لەوەی كە “نابێت پیاوانی ئایینی ببن بە پیاوی سیاسەت و حزب و بازرگانی” و داواشی لە سوننەكان و شیعەكان كردووە گفتوگۆبكەن و ئاشتەوایی رابگەیەنن.

بابەتی پێشتر

سەرۆك كۆمار: دەبێت پشتیوانیی حكومەت بكرێت

بابەتی دواتر

وادەكەی راگەیەندرا.. خوێندكاران لە كۆلێژی پۆلیس وەردەگیرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share