بێنتانکۆر.. نیوی تۆتنهام بە پێنجی یوڤانتۆس

ئاستبەرزیی ڕۆدریگۆ بێنتانکۆری ئۆرۆگوایی بە درێسی تۆتنهام هۆتسپێرزەوە، سەرنجی شارەزایان و میدیاکانی ڕاکێشاوە.

بێنتانکۆری تەمەن 25 ساڵ لە کانوونی دووەمی 2022 بە 19 ملیۆن یورۆی کاش و شەش ملیۆن پاداشت لە یانەی یوڤانتۆسەوە پەیوەندی بە تۆتنهامی ئەنتۆنیۆ کۆنتی-یەوە کرد.

یاریزانەکەی ئۆرۆگوای سەرەڕای ئەوەی لە ڕووی هونەرییەوە یەکێکبووە لە باشترینەکانی پریمەرلیگ، لەم وەرزەدا 21 یاری کردووە، پێنج گۆڵ و دوو ئەسیستی کردووە.

میدیاکان بە سەرسامییەوە لێی دەڕوانن، چونکە لە ماوەی پێنج وەرزدا بۆ یوڤانتۆس 181 یاریکردووە، لەو ماوەیەدا تەنها سێ گۆڵ و 18 ئەسیستی کردووە، کە نیو هێندەی ڕێژەی گۆڵەکانییەتی لەگەڵ “سپێرز”.

بێنتانکۆر لە پێگەکانی ناوەندی بەرگری و سەنتەردا توانای یاریکردنی هەیە، نرخی گواستنەوەی لە یانەی تۆتنهام گەیشتووەتە 40 ملیۆن یورۆ، لە دوواین یاریی “سپێرز” بەرامبەر لیدز یونایتد توانی دوو گۆڵ تۆماربکات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share