هەولێر.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا باوک و کوڕێک گیانیان لەدەستدا

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە هەولێر، کوڕ و باوکێک گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکە برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکان ڕووداوەکە لەسەر ڕێگای سەرەکیی هه‌ولێر – سێبیران بووە و دوو کەس گیانیان لەدەستداوە کە کوڕ و باوکن، لە ڕووداوەکەدا سێ کەسی دیکە برینداربوون.

ئەو کوڕ و باوکەی گیانیان لەدەستداوە بەناوەکانی، سوڵتان حه‌سه‌ن هه‌ركی و به‌ره‌ڤان سوڵتان حه‌سه‌ن بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share