مۆرینیۆ داوای یاریزانێکی بەرشلۆنەی کردووە

یانەی ڕۆمای ئیتاڵی لە مێرکاتۆی هاوینی 2023 هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی هیکتۆر بیلیرینی بەرگریکاری یانەی بەرشلۆنە دەستپێدەکات.

هیکتۆر بیلیرین لەم وەرزەدا پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە کردووە، بەڵام بەهۆی کێشە جەستەییەکانەوە تەنها لە پێنج یاریدا بەشداربووە و 321 خولەک یاریکردووە.

ماڵپەڕی “کالچیۆ مێرکاتۆ” ئاشکرایکردووە، بەرگریکارە 27 ساڵەکە ئامانجەکانی لە بەرشلۆنە نەپێکاوە و هیچ داهاتوویەکی لەو یانەیەدا نییە، بۆیە جوزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری ڕۆما داوای لە بەڕێوەبەرانی “جێلاڕۆسی” کردووە، لە گواستنەوەکانی هاوین، یاخود زستانی 2023 هەوڵ بۆ کڕینی بدەن.

بیلیرین داواکراوی چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە بوو بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەلێنەی بەهۆی ڕۆیشتنی دانی ئالڤێس و سێرجینیۆ دێستەوە دروستبوو، بەڵام تاوەکو کۆتاییهاتنی قۆناغی یەکەمی وەرز پێنج یاری ئەنجامدا و نەیتوانی هیچ گۆڵێک تۆماربکات، تەنانەت لە ڕەخساندنی گۆڵیشدا سەرکەوتوو نەبوو.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. دوو کەس بە تۆمەتی تەقەکردن و بریندارکردنی هاوڵاتییەک دەستگیرکران

بابەتی دواتر

وەزیری ناوخۆ بڕیارێكی لەبارەی سەرۆك عەشیرەتەكانەوە دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share