(ڤیدیۆ) مۆناکۆ یاریی لووتکەی لە پاریس سان جێرمان بردەوە

لە چێوەی کێبڕکێکانی هەفتەی (23)ی خولی فه‌ره‌نسا، یانه‌ی پاریس سان جێرمان دۆڕاندنی به‌رامبه‌ر مۆناکۆ تۆمارکرد.

یانه‌ی پاریس سان جێرمان له‌ یاریگای‌ “لویسی دووەم”، یاریی هه‌فته‌ی (23)ی “لیگا 1″ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی یانه‌ی مۆناکۆ ئه‌نجامدا، یارییەکە به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندیی مۆناکۆی خانەخوێ کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی مۆناکۆ له‌ خوله‌کەکانی چوار، 18، 45 له‌لایه‌ن ئەلیکساندەر گۆلۆڤین، وسام بن یەدر (دوو گۆڵ) تۆمارکران، گۆڵەکەی پاریس لە خولەکی 39 لەلایەن وارین زایری ئیمیری-یەوە تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، پاریس به‌ کۆکردنه‌وه‌ی (54) خاڵ و جیاوازیی حەوت خاڵ بەرامبەر یانەی مۆناکۆ له ‌لووتکه‌ی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی فه‌ره‌نسا جێگیربوو، لە بەرامبەردا مۆناکۆ ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە (47) و بە شێوەیەکی کاتیی چووە پلەی دووەم.

بابەتی پێشتر

لە دوای دابەزاندنی بەهای دۆلار سودانی بەڵێنێكی دیكە دەدات

بابەتی دواتر

ئەهلی 2-4 فلامینگۆ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share