مێسی: هەموو شتێک بەدەست خودایە

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی چاوپێکەوتنێکی تێرو تەسەلی لەگەڵ ئۆلێی ئەرجەنتینی ئەنجامدا و باسی چەند پرسێکی جیاوازی کرد.

مێسی گەلی ئەرجەنتینی لەوە دڵنیا کردەوە کە ئەو پەڕی تواناى خۆیان بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی مۆندیال دەخەنە گەڕ.

ئاماژەى بەوەشدا کە ئەو هیچ بەڵێنێکی نەداوە و ئەوەی بڕیار دەدات ڕووبدات خودایە نەک ئەم.

بەشێک لە قسەکانی مێسی

– بردنەوەی یەكەم یاریی بەرامبەر سعودییە زۆر گرنگە بۆ ئێمە

– ئەم كۆمەڵە یاریزانە زۆر بەهێزبون كە یەكمان؟گرتوە بە تایبەت دوای شكستی یارییەكەی بەرازیل لە كوپا ئەمریكای ٢٠١٩

– لەدوای ئەو شكستەوە پێكهاتەیەكی بەهێزمان دروستكرد و خۆمان دۆزییەوە

– كۆمەڵێك یاریزانمان هەیە كە هەمان شێوەی یاریزانەكانی ئەرجەنتین بون لە مۆندیالی ٢٠١٤

– لێكچونێكی زۆر هەیە لە نێوان پێكهاتەی ٢٠١٤ و پێكهاتەی ٢٠٢٢

– شتێكی سەرنجڕاكێشە هاندەر دێتە یاریگاوە بۆ سڵاوكردنێك بەڵام ڕوداوێكی خۆشە و خۆشەویستییەكی جیاوازە

– دڵخۆش دەبین كە بتوانین ژمارە پێوانەییەكەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بشكێنین لە زۆرترین یاریی بێ شكست

– هەموو یارییەكان بە هەمان خواست ئەنجام دەدەین

– هەمیشە لە مۆندیالدا هەندێ شت ڕوودەدەن چاوەڕوان نەكراون

– ئێمە دڵنیاین لەوەی مۆندیال پاڵەوانێتیەكی قورسە و هەندێ شتی بچوك لەوانەیە ببێتە هۆكاری دەركردنمان

– ئێمەی ئەرجەنتینی بەهەموو شێوەیەك دەمانەوێت بونمان لە مۆندیالدا هەبێت چ وەك یاریزان چ وەك هاندەر

– من ئەو كەسە نیم كە بەڵێن جێبەجێ دەكەم، پێموایە ئەوە خودایە بڕیار دەدات، خودا دەزانێت كەی كاتیەتی و كەی پێویستە ڕووبدات، من سوپاسگوازرم لەسەر ئەوەی ڕوودەدات بۆم، ئەوەی بۆم دەبێت خودا بڕیاری لەسەر دەدات.

– بە ئەزمونی مۆندیالەكانی پێشوو بۆم دەركەوتووە یەكەم یاریی زۆر گرنگە بە بەهێزی دەستپێبكەیت.

– ئێمە دەزانین بە دۆخێكی باشدا دەڕۆین بەڵام دەشزانین ئەمە مۆندیالە و هەمیشە بەدەستهێنانی قورس بووە

– لە مۆندیالی ٢٠١٤ یارییەكی باشمانكرد و چیژم لێبینی گرنگترین شت ئەوەیە كە یەكگرتوو بین لەناو خۆماندا

– هیچ گومانێكم نییە كە ئێمە تەنازول بۆ هیچ شتێك ناكەین و ئەوپەڕی توانای خۆمان سەرفدەكەین، هیوای پشتگیریش لە خودا دەكەین.

– بردنەوەی یەكەم یاریی زۆر گرنگە لە ڕووی دەروونییەوە ئاراممان دەكاتەوە بۆ یارییەكانی تر

– ئامادەین بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەر ڕكابەرێك كە بەرامبەرمان یاریی دەكات لە هیچ شتێك خۆش نابین و ئەم كۆمەڵە یاریزانە هەموو شتێك دەكەن بۆ بردنەوە

بابەتی پێشتر

نوێترین چاوپیکەوتنی پێدری

بابەتی دواتر

کەشتییەک بە 800 تووشبووی کۆرۆناوە لە بەندەری سیدنی لەنگەر دەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share