کاماڤینگا.. تۆڵەکردنەوەیە یان جێگرەوەی مۆدریچ؟

گواستنەوەی ئیدواردۆ کاماڤینگای فەرەنسی لە یانەی ستاد ڕینسەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید، لێدانێکی توندە لە یانەی پاریس سان جێرمان.

بەهۆی پێداگری یانەی پاریس سان جێرمان لەسەر بەردەوامبوونی کیلیان مباپێ، یانەی ڕیاڵ مەدرید بڕیاریدا دانوستاندنەکان ڕابگرێت. لەهەمان کاتدا و بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ئیدواردۆ کاماڤینگای ئەستێرەی یانەی ستاد ڕینسیان بەبڕی 31 ملیۆن یورۆ دەستەبەرکرد.

تۆڵە سەندنەوە یان ئامانجی وەرزشی؟

کڕینی کاماڤینگا لە دواین ساتەکانی میرکاتۆ، دوو ئامانجی گەورەی بۆ یانەی شاهانە پێکا.

یەکەم: ڕەشئەسمەرەکە داواکراوی پاریس سان جێرمان بوو، بەرامبەر دەستبەردارنەبوونیان لە مباپێ، ڕیاڵ مەدرید ئامانجێکی ئەو یانەیەی پوچەڵکردەوە.

دووەم: دوای فرۆشتنی مارتین ئۆدیگارد، کاماڤینگا دەبێتە کارتێکی بەهێز بۆ ئەنچلۆتی، چونکە بەنیازنییە وەرزی داهاتوو پشت بەتواناکانی بلانکۆس و سیبایۆس ببەستێت، هەروەها دەبێتە باشترین جێگرەوەی لوکا مۆدریچ، کە هاوینی 2022 بۆندەکەی کۆتاییدێت و بەئەگەرێکی زۆرەوە ماڵئاواییدەکات.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە ژمارە (7) پێشکەشی کریستیانۆ دەکات ؟

بابەتی دواتر

كارمەندێكی كارەبا لەكاتی جێبەجێكردنی ئەركدا گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share