ڕینیێر جیوزس لە گەوهەری بەرازیلەوە بۆ داهاتوویەکی نادیار

ڕینیێر جیزوس داهاتووی ناڕوونە و تاوەکو کۆتایی وەرز لە دۆرتمۆند بەردەوام دەبێت

ئەستێرەی هەڵکشاوی بەرازیلی، ڕینیێر جیزوس لە ڕیزەکانی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند بەردەوام دەبێت و نەزانراوە لە دوای کۆتاییهاتنی وادەی خواستنی چی ڕوودەدات.

تۆڕی سکای سپۆرت ئاشکرایکردووە، ڕینیێر لە ئێستادا بە شێوەی خواستن لە ڕیزەکانی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند یاریدەکات، سەرەڕای ئەوەی لە پێکهاتە سەرەکییەکاندا دەرفەتی پێنەدراوە، بەڵام لە خولی ئەڵمانیا بەردەوام دەبێت تاوەکو کۆتاییهاتنی وادەی خواستنی.

وادەی خواستنی گەوهەرەکەی سیلیساو لە هاوینی 2021 کۆتاییدێت و دەگەڕێتەوە بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید، لە یانە زەبەلاحەکەی مەدرید بە ئەگەرێکی زۆرەوە چانسی یاریکردنی پێنادرێت و بەدوور نەزانراوە دووبارە بە خواستن ڕەوانەی یانەیەکی دیکە بکرێت.

جیزوسی تەمەن 18 ساڵ یەکێکبوو لە گەوهەرەکانی بەرازیل و هاوینی 2020 لە یانەی فلامینگۆی بەرازیلیەوە پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە کرد، هەر لەو ساڵەدا لە پێکهاتەی کاستیا – ڕیاڵ مەدرید ناونوسکرا و پاشان بە خواستن ڕەوانەی یانەی دۆرتمۆند کرا.

سەرچاوە ناودارەکانی مەدرید لە نمونەی مارکا و ئاس جەخت لەوە دەکەنەوە، ناوبراو پێویستی بە یاریکردنی زیاترە بۆ بەردەوامبوون لەبەرەوپێشچوون، بەڵام نەزانراوە ئایا لە یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەو دەرفەتە وەردەگرێت یان نا.

بابەتی پێشتر

وردەکاری گرێبەستی ئاڵتونیی نێوان پۆچتینۆ و پاریس ئاشکرابوو

بابەتی دواتر

میترۆ ئاماری پێشێلكارییەكانی دژ بە ڕۆژنامەنوسانی بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share