تەرمی پەنابەرێكی كورد گەڕێندرایەوە هەرێمی كوردستان

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بە هاوكاریی ناوەندی دەرەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تەرمی پەنابەرێكی كوردی دانیشتووی سویدیان گەڕاندەوە بۆ هەرێمی كوردستان.

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بڵاویكردووەتەوە، بە ئامادەبوونی نوێنەری دەزگای لوتكە و كەسوكاری كۆچكردوو ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 3:30خولەكی بەرەبەیان لە ڕێگای فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە تەرمی (نەجیبە هادی)ی تەمەن 48 ساڵ كە ماوەی پێنج ساڵە وەك پەنابەر دانیشتووی وڵاتی سويد لە شاری بۆرۆسە و بە نەخۆشی كتوپڕ گیانیلەدەستدابوو تەرمەكەی گەڕێندرایەوە بۆ فڕۆكەخانەی نیودەوڵەتی سلێمانی و دواتر تەرمەكەی بەرەو زێدی خۆی بۆ شاری كەركوك بەڕێكرا.

هاوكات هەر ئەمڕۆ دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ تەرمی پیاوێك لە كەناراوەكانی ئەلیكس كاریستۆس دۆزراوەتەوە كە تا ئێستا ناسنامەكەی ئاشكرانەكراوە و بەوەش ژمارەی قوربانیانی بەلەمە نووقمبووەكەی یۆنان گەیشتە 28 كەس و تا ئێستا 12 كۆچبەر رزگار كراون كە دووان لەو كۆچبەرانە كوردن و خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی ئامادەکاری بۆ هاتنی وەرزی بارانبارین دەکات

لێپرسراوی چاککردنەوەی ئاوەڕۆ لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، ماوەی هەفتەیەکە دەستیانکردووە بە پاککردنەوەی مەنهۆڵەکانی ناوشاری سلێمانی وەک ئامادەکارییەک…
Total
0
Share