بڕیارێكی نوێی تاڵیبان: نابێت ژنان بچنە پاركەكان

خۆپیشاندانێكی ناڕەزایی ژنانی ئەفغانستان – ئەرشیڤ

حكومەتی ئەفغانستان، چوونە پارك و باخچەكانی لە ژنانی وڵاتەكەی قەدەغەكرد.

حكومەتی ئەفغانستان بە رابەرایەتیی بزوتنەوەی تاڵیبان، لە نوێترین بڕیاریدا لەبارەی ژنانەوە دەڵێت، “كۆت و بەند دەخرێتەسەر چوونی ژنان بۆ پاركەكان”.

بڕیارەكە لە لایەن “وەزارەتی نوێژ و رێنوێنی و فەرمانكردن بە چاكە و رەتكردنەوەی خراپە”وە دەركراوە و كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە، بە پێشێلكارییەكی دیكەی مافی مرۆڤ و مافەكانی ژنان وێنادەكرێت.

دوای گرتنەدەستی دەسەڵات لە ئەفغانستان، بزوتنەوەی تاڵیبان چەندین كۆتی خستەسەر ئازادییەكانی ژنان، لەوانە قەدەغەكردنی خوێندن لە چەندین ناوەندی خوێندن و جیاكردنەوەی كوڕان و كچان لە زانكۆكاندا و قەدەغەكردنی چوونەدەرەوەی ژنان بەبێ پیاوانی خانەوادەكانیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیسرائیل ڕێنمایی دەداتە سوپاکەی بۆ ئامادەییان لە ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆسەر ئێران

سەرکردە سیاسییەکانی ئیسرائیل، لەم هەفتانەی کۆتاییدا ڕێنماییان داوەتە سوپای وڵاتەکەیان تاوەکو ئامادەکاری بکەن بۆ ئەگەری سیناریۆی هێرشی ئەمریکا…
Total
0
Share