ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە

بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە بەپێی خشتەی كارنامەكەی كۆبوونەوەكەش پێنج بڕگە لە خۆدەگرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سبەینێ پێنجشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە كە بڕگەی یەكەمی تایبەتە بە سوێندخواردنی ژمارەیەك پەرلەمانتاری نوێ و هاوكات بانگهێشتنامە ئاراستەی وەزیرانی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو كراوە بۆ گفتوگۆكردن و گرتنەبەری ئەو هەنگاوانەی كە بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمیی ئاو پێویستە لە عێراقدا بنرێت.

بڕگەیەكی دیكەی كۆبوونەوەكە تایبەتە بە خوێندنەوەی دووەم بۆ ڕەشنووسی یاسای هەمواری دووەمی ڕێگاوبان و خوێندندنەوەی دووەمیش بۆ ڕەشنووسی یاسای ڕێكخستنی كرێی خزمەتگوزارییەكان لە وەزارەتەكانی دەوڵەت دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق و لایەنەكان بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا دووپاتدەكەنەوە

سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و سەرکردەی بەشێك لە لایەنە سیاسییەکان لە بەغداد كۆبوونەوە و تاوتوێی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکانیان لەوادەی دیاریکراوی…
Total
0
Share