بە ڤیدیۆ.. پادشای بەریتانیا هێلكەباران كرا

پادشای بەریتانیا و هاوسەرەكەی لە شاری یۆرك لە باكووری ئەو وڵاتە هێلكەباران كران.

بەپێی ئەو دیمەنانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە چوار هێلكە بە ئاراستەی شا چارلزی سێیەم و كامێلا-ی هاوسەری هەڵدەدرێت، بەبێ ئەوەی هیچكامیان بەر پادشا بكەوێت.

پادشا بەمەبەستی ئامادەبوون لە بۆنەیەك بۆ پەردەلادان لەسەر پەیكەری شاژنە ئەلیزابێس-ی دووەمی كۆچكردووی دایكی رووی لە شارەكە كرد.

دوای رووداوەكە كارمەندانی پۆلیس خۆپیشاندەرێكیان دەستگیركرد كە دروشمی “ئەم وڵاتە لەسەر خوێنی كۆیلە بونیادنراوە” دەوتەوە و پێشتر هێلكەكانی لە پادشا گرتبوو.

شا و شاژن لە شوێنەكە دوورخرانەوە، تۆمەتباری رووداوەكە لەلایەن كارمەندانەوە بۆناو ئۆتۆمبێلێكی پۆلیس پەلكێشكرا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share