مانچستەر سیتی بۆندی گواردیۆلا درێژدەکاتەوە

COPENHAGEN, DENMARK – OCTOBER 11: Josep ‘Pep’ Guardiola, manager of Manchester City, looks on prior to the UEFA Champions League group G match between FC Copenhagen and Manchester City at Parken Stadium on October 11, 2022 in Copenhagen, Denmark. (Photo by James Gill – Danehouse/Getty Images)

ئیدارەى یانەى مانچستەر سیتی گەیشتۆتە ڕێکەوتن لەگەڵ گواردیۆلای ئیسپانی بۆ ئەوەى تا ساڵی 2025 گرێبەستەکەى درێژ بکاتەوە.

ئیدارەى مانچستەر سیتی پێیوایە هیچ ڕأهێنەرێکیان لە گواردیۆلا باشتر دەستناکەوێت.

ئەوان ڕێکەوتون لەگەڵ گواردیۆلا بۆ ئەوەى درێژە بە پڕۆژەکەیان بدەن و بەهیچ شێوەیەک ناهێڵن بڕوات.

بە پێی گرێبەستە نوێیەکە، ئیدارەى مانچستەر سیتی موچەى گواردیۆلای بەرزنەکردۆتەوە، بەڵام بڕی پاداشتەکانی بە پێی بەدەستهێنانی ناسناوەکان زیاد کردووە.

گواردیۆلا لە سیتی دڵخۆشە و یانەیەکی بەهێزی دروستکردووە و توانیویەتی سیتی بکاتە ژمارەیەکی قورس لەسەر ئاستی ئەوروپا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ یه‌که‌م بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگی تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، به‌رشلۆنه‌ و ڕێدبوڵ سالزبۆرگ‌ بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ستهێنا. له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یه‌که‌مدا…
Total
0
Share