زڵاتان: مباپێ-م خۆشدەوێت، بەڵام ئەوەی دەیکات بەس نییە

ئەستێرەی سویدیی یانەی ئەی سی میلان، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ پێیوایە کیلیان مباپێ هێشتا ئەزموونی تەواوی نییە و ماویەتی ببێتە یاریزانی یەکلاکەرەوە.

لەچاوپێکەوتنێکدا، سوڵتانی تۆپی پێ بە کەناڵی (TF1)ی فەرەنسی ڕاگەیاندووە، “من کیلیان مباپێم خۆشدەوێت، بەڵام ئەوەی لەناو یاریگا دەیکات بەس نییە، هەر کاتێک توانی ئازاری خۆی بدات باشتریش دەبێت، پێویستی بەوەیە تامی خوێن بکات و بەسەر ئاگردا بڕوات”.

هەروەها دەڵێت، “یاریزان پێویستی بە یاریکردنە لە یانەیەکی تایبەت، چواردەورەکەی کۆمەڵە یاریزانێک بن، بەردەوام پێیبڵێن کە ئاستی بەپێی پێویست نییە، یاخود ڕەخنەی لێبگرن و پێیبڵێن ئەوەی دەیکەیت بەس نییە، بەوجۆرە پێشکەوتن ڕوودەدات”.

کیلیان مباپێ لە هاوینی 2021 نزیکبوو پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بکات، بەڵام دوای شکستی گواستنەوەکە، ناوبراو ئاستی بەرەوخوار ڕۆیشت، لە کۆی 14 ڕووبەڕووبوونەوەی وەرزی 2021-2022 تەنها شەش گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڤاکسین دەدات بەو كەسانەی تەمەنیان 12 ساڵ و زیاترە

بابەتی دواتر

مانگی ڕابردوو عێراق زیاتر لە 96 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share