كارمەندانی تەندروستی لە هەولێر خۆپیشاندانیان كرد

بۆ دووەم رۆژ لەسەر یەك، كارمەندانی تەندروستی و خۆبەخشان لە بەردەم تەلاری ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر گردبوونەوە و داوای دامەزراندن دەكەن.

بەشێك لە خۆپیشاندەران ئەو پەرستیار و كارمەندانەی تەندروستین كە بە گرێبەست كار بۆ وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان دەكەن و داواكارن دابمەزرێندرێن، بەشێكیشیان خۆبەخشانن و وەك خۆیان دەڵێن، لە سەردەمی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنادا لە نەخۆشخانە حكومییەكانی هەرێمی كوردستان كاریانكردووە.

خۆپیشاندەرانی كەرتی تەندروستی ژمارەیان زیاترە لە 500 كارمەند و چەند كەسێكیان قسەیان بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا كرد و رایانگەیاند، “لە سەردەمی کۆرۆنادا قوربانییان بە ژیانی خۆیان و خێزانەکانیان داوە و بۆ خزمەتكردنی تووشبووانی پەتای كۆرۆنا بەردەوامبوون لە دەوامکردن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەگەڵ بەرزیی نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان عێراق لە پێشەوەی ئەو وڵاتانەیە کە هەرزانترین نرخی بەنزینیان هەیە

بەپێی ماڵپەڕی جیهانیی نرخی بەنزین، عێراق لە پێشەوەی هەرزانترین وڵاتی سوتەمەنی (بەنزین)ـە و لە دوایین ریزبەندیشدا پلەیەکی دیکە…
Total
0
Share