گەنجێك 180 هەزار دۆلاری بردووە و “مایەپووچ بووە”

پۆلیسی گەرمیان، گەنجێكی بە تۆمەتی بردنی 180 هەزار دۆلاری هاوڵاتییان دەستگیركرد.

لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، عەلی جەمال قەدووری وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لەسەر سکاڵای سێ هاوڵاتی، بە تۆمەتی بردنی 180 هەزار دۆلار بە فێڵکردن لەژێر ناوی دراوی ئەلیکترۆنی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا.

ئاشكرایكرد، “تۆمەتبارەكە لەدایکبووی ساڵی 1996ـە و دانیشتووی ناحیەی ڕزگارییە لە ئیدارەی گەرمیان، دوای دەستگیركردنی لە هەمان ناحیە، لە لێکۆڵینەوەدا دانی بەوەدا ناوە کە پارەی ئەو سێ هاوڵاتییەی بردووە و لە بۆڕسە مامەڵەی بە دراوی ئەلیكترۆنییەوە كردووە و لە ئێستادا مایەپووچ بووە”.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان وتیشی، “تا ئێستا نازانرێت تۆمەتبارەكە بە كام جۆرەی دراوی ئەلیكترۆنی مامەڵەی كردووە، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 456 لە یاسای سزادان بەندکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایان: هێشتا زووە بڵێین زیادکردنی دەرماڵە مامۆستایانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

سەرۆکى یەکێتیى مامۆستایانى کوردستان ئاشکرایدەکات، زووە بۆ ئەوەی بڵێین زیادکردنی دەرماڵەی مامۆستایانی عێراق، مامۆستایانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە. عەبدولواحید…
Total
0
Share