بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کارەبای سلێمانی ژمارەیەک هەلی کار وەک ژمێرکار بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە چەند پسپۆڕییەک رادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کارەبای سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، “هه‌لی وەرگرتنی ژمارەیەک کارمەندی ژمێركار بۆ کاروبارى فرۆشتنی ووزه به شێوه‌ی رۆژانه راده‌گه‌یه‌نین”.
ئاماژەی بەوەش کردووە، “داوا له ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان لە به‌شه‌كانی (کارەبا و ئایتی و ژمێریاری) دەکەین، کە ئارەزووى کارکردنیان هەیە لەو بوارەدا، ده‌توانن سه‌ردانی پرسگەى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی کارەباى سلێمانى بکەن لە پشتی هۆتێل سلێمانی پاڵاس بۆ وەرگرتنى زانیارى و مەرجەکانى کارکردن”.
ئاشکراشی کردووە، “دەتوانن سیڤیەکان بهێنن بۆ پرسگەی بەڕێوەبەرایەتییمان یان بینێرن بۆ ئەم ئیمەیڵە: [email protected]”.