بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت نوێترین رێکاری زانستی و سەربازی لە راهێنانی پێشمەرگەدا پەیڕەوبکرێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی فەرماندەیی ھێزەکانی حەفتای کرد و لەلایەن سەرپەرشتیار، فەرماندەی ھێزەکانی حەفتا و ژمارەیەک ئەفسەری پلەبەرزی ھێزی پێشمەرگە، فەرماندەی دژەتیرۆر و جێگری فەرماندەی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستانەوە پێشوازیلێکرا.

لە کۆبوونەوەکەدا کە سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری ئامادەیبوو، بە وردی گفتوگۆ لەبارەی پێشهاتە ئەمنی و سەربازییەکان کرا و رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و سەرخستنی ئەو هەنگاوە نیشتمانییە تاوتوێکران.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگیی رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کرد و رایگەیاند، دەبێت هەموومان پشتیوانیی ئەو هەنگاوە نیشتمانییە بکەین و بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێبهێنین. پێویستە هێزێکی نیشتمانیی تۆکمە بونیادبنێین کە لە ئاست مێژووی خەبات و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگە بێت و پارێزەری کوردستان و خەڵکە خۆشەویستەکەی بێت.

سەرۆک بافڵ ستایشی هەوڵ و ماندووبوونەکانی هێزی پێشمەرگەی کرد کە بەردەوام بە رۆ‌حێکی نیشتمانپەروەرانەوە لە مەشق و راهێنانەکانیان بەردەوامن لە پێناو بەرەوپێشچوونی توانا سەربازییەکانیان. فەرماندەکانیشی راسپارد دەبێت نوێترین رێکاری زانستی و سەربازی لەم پرۆسەیەدا پەیڕەوبکرێت بە شێوەیەک کە ئەم هێزە خۆڕاگرە ئامادەی هەموو ئەگەر و پێشهاتێکی نوێ بێت.

بابەتی پێشتر

ژنێک بە تۆمەتی دزینی 280 هەزار دۆلار دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

عێراق لە ریزبەندی ئەو دەوڵەتانەدایە کە زۆرترین زێڕی کڕیوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share