ئەوقاف لە دروستكردنی مزگەوتدا گەندەڵیی كردووە

یەكێك لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئەوقاف، نزیكەی یەك ملیار و 400 ملیۆن دیناری بۆ دروستكردنی مینارەی مزگەوت خەرجكردووە و دەستەی دەستپاكی چەندین گەندەڵیی دیكەی دامەزراوەكە ئاشكرادەكات.

دەستەی دەستپاكیی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردەوە، دیوانی وەقفی پارێزگای دیالە، بە بەهای یەك ملیار و 500 ملیۆن دینار سەرپێچی و زیادنووسینی نرخ و تێچووی هەبووە و ئاشكرایكرد، بۆ دروستكردنی 25 مینارەی ئاسنین، یەك ملیار و 391 ملیۆن و 500 هەزار دینار خەرجكراوە.

یەكێكی دیكە لە سەرپێچییەكان، خەرجكردنی زیاتر لە 14 ملیۆن دینارە بۆ دابەشكردنی سەبەتەی خۆراك بەسەر 1250 خێزاندا، بەبێ ئەوەی خۆراكەكان دابەشبكرێن.

دەستەی دەستپاكی دەڵێت، دیوانی وەقفی دیالە، پارەی كاتژمێری زیادەی كاركردنی بۆ بەڕێوەبەری دەستەی كارگێڕی و وەبەرهێنانی وەقفی دیالە خەرجكردووە، لە كاتێكدا ئەو بەرپرسە لە دەرەوەی وڵات بووە.

بابەتی پێشتر

تۆمەتبارێك بە دوو چەكی دەمانچە و بڕنەوەوە دەستگیركرا

بابەتی دواتر

ویستی لێوی گەورە بکات کارەساتی بەسەر خۆی هێنا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق خورما هەناردەی چین دەکات

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، هەناردەکردنی خورمای عێراقی بۆ چین هەنگاوێكی ئابوریی گرنگە و دوو سوودی سەرەکیی…
Total
0
Share