كەریم عەلی: نەوتی سپی دابیننەكرێت زستانی ئەمساڵ نرخی غاز بەرزدەبێتەوە

سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ئەنجومەنی پارێزگاوە داوامانكردووە ئەو بڕە غازەی بۆ پارێزگاكە دابیندەكرێت زیادبكرێت و هۆشداریش دەدات ئەگەر بۆ زستانی ئەمساڵ نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییان دابیننەكرێت ئەوا نرخی غازی ماڵان بەرزدەبێتەوە.

كەریم عەلی سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئێستا ڕۆژانە 230 تۆن غاز بۆ سلێمانی دابیندەكرێت، لە كاتێكدا پێویستمان بە 500 تۆن غاز هەیە و لە ئەنجومەنی پارێزگاوە داوامانكردووە ئەو بڕە زیادبكرێت، جگەلەوەش نەوتی سپی كە بڕیارە بە هاوڵاتییان بدرێت گرانە و بەشێكی هاوڵاتییان ئامادە نەبوون وەریبگرن.

ئاشكراشیكرد، بۆ وەرزی زستانی ئەمساڵ كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا كەمدەكات و نەوتیش گرانە و بەهۆی كەمیی بڕی غاز كە بۆ سلێمانی دەكرێت لە وەرزی زستاندا قەیرانی كەمیی غاز سەرهەڵدەدات و ئەگەر نەوتی سپی دابیننەكرێت بە دڵنیاییەوە نرخی غاز بەرزدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە هەموو شێوەیەك دژی ئەو هەوڵانە دەوەستینەوە كە دەیانەوێت بەربەست لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دروستبكەن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە واشنتن لەگەڵ برێت مەكگۆرك، رێكخەری كۆشكی سپی بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی…
Total
0
Share