حامید حاجی غالی: جەخت لە درێژەپێدانی سیاسەتی مام جەلال بە سەرۆکایەتیی سەرۆک بافڵ دەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی سەردانی هەڤاڵی تێکۆشەر حامید حاجی غالی کرد.

لەو سەردانەدا، کە پۆلو شاڵاو عەلی عەسکەری، لێپرسراوی هەواڵگریی هێزەکانی 70ـی پێشمەرگە ئامادەیبوو، سەرۆک بافڵ بە پێزانینەوە باسی لە رۆڵ و مێژووی پڕ شانازی هەڤاڵ حامید حاجی غالی کرد، وەک یەکێک لە پێشمەرگە سەرەتاییەکانی شۆڕشی نوێ و سەرکردەیەکی دیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

وتیشی، ئێمە بە شوێن هەنگاوەکانی سەرکردە و تێکۆشەرە دێرینەکانماندا دەڕۆین و وەفاداریشین بەرامبەر ئەو قوربانییە گەورانەی لەپێناو گەلەکەمان داویانە.

لای خۆشیەوە، هەڤاڵ حامید حاجی غالی سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد و جەختی لە درێژەپێدانی سیاسەتی سەرۆک مام جەلال بە سەرۆکایەتیی سەرۆک بافڵ کردەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گاز: تورکیا لە رێککەوتنی هەرێم و بەغداد لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت ئاگادارکراوەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرایدەکات، وەزارەتی نەوتی عێراق، لایەنی تورکیای ئاگادارکردووەتەوە لە رێککەوتنیان لەگەڵ…
زیاتر ببینە

پەروەردەی سلێمانی: زیاتر لە 10 ناوەندی خوێندنی نوێ لە سنووری پەروەردەی سلێمانی دەکرێنەوە

یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “زیاتر لە 10 ناوەندی خوێندنی نوێ لە سنووری پەروەردەی سلێمانی دەکرێنەوە”. نەژاد…
زیاتر ببینە

یاداشتێك بۆ كردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرت لە دەربەندیخان ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق كرا

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، یاداشتێك بۆ كردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرت لە دەربەندیخان ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق كراوە. بەپێی راگەیەندراوێكی…
Total
0
Share