فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئەم دوو وێنەیەی بڵاوكردووەتەوە و نووسیویەتی، “شۆفێرێك منداڵێكی بچووكی لای خۆی داناوە منداڵەكەش دەسكی دەرگایەكەی گرتووە و لە هەمانكاتدا ئۆتۆمبێلەكە دەڕوات.
دەشڵێت، “تەنها ڕاكێشانێكی دەرگاكە بەسە بۆ كەوتنی هەردووكیان و كۆتاییهێنان بەو هەڵە گەورەیە، تكایە با ئەوانەی ماون بيانپارێزین و كەمتر سەرپێچی و هەڵەبكەین یاخود هەر نەیكەین”.