لۆری مارکانێن 27 خاڵ و 12 ڕیباوندی تۆمارکرد، جۆردن کلارکسن 20 خاڵی دیکەی زیادکرد، بەو جۆرە تیمی یوتا جاز بە ئەنجامی 130-116 لە لۆس ئەنجلس لیکەرزی بردەوە.
جاز لەم وەرزەدا حەوت بردنەوەی تۆمارکردووە بەرامبەر بە سێ دۆڕاندن، لە کاتێکدا پێشبینی دەکرا تیپەکە لەسەرەتای وەرزدا بناڵێنێت و زیانی قرسی پێبگات.
لە بەرامبەردا ڕاسل وێستبرۆک 26 خاڵ و شەش ئەسیستی بۆ لیکەرز تۆمارکرد، لە کاتیکدا تیمەکەی لەم وەرزەدا دووچاری شەش دۆڕاندن بووە و تەنها دوو بردنەوەی تۆمارکردووە.
ئەمەش ئەنجامی یارییەکانی دیکەیە:
پیستۆنز 88-112 کاڤالیێرز
فیلادلفیا 104-106 نیکس
پیسەرز 101-99 هیت
ویزاردز 86-128 نێتس
سێڵتیکس 123-119 بولز
سپێرز 106-113 کلیپەرز
گریزلیز 130-99 هۆرنێتس
ماڤرێکس 111-110 ڕاپتۆرز
پیلیکانس 114-105 واریەرز
تێمبەرولڤز 102-115 باکس
سەنز 106-108 ترەیل بلەیزەرز