پاریس بۆ نوێكردنەوەی بۆندی مباپی فێڵ بەكاردەهێنێت

ئیدارەی یانەی پاریس سانجێرمان پلانێكی تایبەتی بۆ هێشتنەوەی مباپی داڕشتووە. گرێبەستی مباپیی فەرەنسی لەگەڵ پاریس كۆتایی ئەم وەرزە تەواودەبێت.

پاریس هێشتا متمانەی بەوە هەیە كە ڕێگە لە مباپی بگرێت پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بكات. بەپێی ڕاگەیاندنەكان بێت، ئیدارەی پاریس دوو پلانی داناوە، پلانی یەكەم مووچەكەی بۆ 40 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێكدا بەرزدەكاتەوە. پلانی دووەمیش دیاریكردنی زەینەدین زێدانە وەك ڕاهێنەری نوێی پاریس لە جێگەی پۆچیتینۆی ئەرجەنتینی.

چەندین جار مباپی سەرسامیی خۆی نیشانداوە بەرامبەر بە زێدان و بە نموونەی باڵای خۆی داناوە. لای خۆشییەوە ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید لە هەوڵەكانی بەردەوامە بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ مباپی ئیمزابكات و بیگوازێتەوە بۆ ئیسپانیا.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە دوو بەهرەداری بەرازیلی مسۆگەرکردووە

بابەتی دواتر

لە سلێمانی سبەینێ ناكرێتە پشوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share