چین ئامادەیی خۆی بۆ جەنگ راگەیاند

وەزارەتی بەرگری چین ئامادەیی خۆیانی بۆ جەنگ راگەیاند لە هەر حاڵەتێکی جیابوونەوەی تایوان یان دەستوەردانی دەرەکیدا.

تان کیڤی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری چین ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، “تایوان سەر بە چینە، هەر دۆسیەیەکی ئەو وڵاتە دۆسیەی ناوخۆی  چینە و رێگە بە هیچ دەستوەردانێکی دەرەکی نادەین”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە ئێستادا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە بەردەوامی کاردەکات بۆ لاوازکردنی بنەمای یەکپارچەیی خاکی چین”.

ئاشکراشی کرد،” سوپاسی رزگاری میللی چینی، راهێنان و مەشقی تایبەتی کردووە و ئامادەیە بۆ جەنگ، بە هەر جۆرێک لە جۆرەکان یان  هەر چالاکییەک ئەنجامبدرێت بۆ جیابوونەوەی تایوان، یان دەستوەردانی دەرەکی لە کاروبارەکانمان بکرێت، جەنگ رادەگەیەنین”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: ئەگەر هێرشمان نەکردایە ئێستا ئـ.ـێران خاوەنی چـ.ـەکی ئـ.ـەتـ.ـۆم بوو

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “ئێمە لە ئێران کارێکی باش دەکەین، پاشەکشەش ناکەین، ئەوان ناتوانن…
Total
0
Share