تۆڕێكی دزەپێكردنی نەوت لە عێراق دەستگیركرا

ئەندامانی گەورەترین تۆڕی دزەپێكردنی نەوتی خاو لە بەسڕە لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە دەستگیركران.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی رایگەیاند، تۆڕەكە لەلایەن یەكێك لە بازرگانانەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، “ئەفسەرێكی بە پلەی بەرز و فەرمانبەرانی باڵا”ش تیایە.

ئەوەشی وت، سەرجەمیان بەپێی بڕیاری دادگا دەستگیركراون.

تۆڕەكە دزەكردنی نەوتیان لەڕێی “كونكردنی هێڵی هەناردەی نەوتی خاوی كێڵگەی نەوتی زوبێر” دوەپێكردووە، رۆژانە نزیكەی 5-7 تانكەری 50 هەزار بەرمیلییان دزیووە، كە مانگانە دەگاتە 75 ملیۆن لیتر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لەبارەی هێرشەكەی سەر كۆرمۆر راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایدەگەیەنێت، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارییەكانی هێراق فەرمانی كردووە بە پێكهێنانی لیژنەیەكی ئەمنیی و تەكنیكی…
زیاتر ببینە

ئامادەكاری بۆ بەڕێوەچوونی یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت

ئامادەكاری بۆ بەڕێوەچوونی یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكرێت. لە ڕاگەیەندراوێكدا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاندووە، سیروان سیرینی، سكرتێری…
Total
0
Share