گورزێکی دیکە بەر ئەرجەنتین کەوت

بەر لە دەستپێکی مۆندیال، یاریزانێکی دیکەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دووچاری پێکان بووە و پێناچێت لە یاریی دەستپێکدا بەرامبەر سعوودیە توانای بەشداریکردنی هەبێت.

جیۆڤانی لو سێلسۆی یاریزانی یانەی ڤیاڕیاڵ لە هەفتەی 12ی لالیگا بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو دووچاری پێکان بوو، بە ناچارییەوە لە خولەکی 25دا یاریگای بەجێهیشت.

تۆڕی (تی وای سی) ئەرجەنتینی ئاشکرایکردووە، لو سێلسۆ تووشی پچڕانی ماسولکەیی پلە یەک بووە، ئەمەش وایکردووە دەرکەوتنی لە یاریی یەکەمی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە مۆندیال بەرامبەر سعوودیە گومانی زۆری لەسەر بێت.

پێکانی یاریزانەکەی ڤیاڕیاڵ سێیەم پێکانی یاریزانانی پێکهاتەی “تانگۆ”یە لە دوای پێکانی پاولۆ دیبالا و ئەنخێل دی ماریا، سکالۆنی لەگەڵ ستافە تەندروستییەکان دەستی بەکارکردووە تاوەکو سیانەی ناوبراو بەشداریی ئامادەکارییە تەکتیکییەکانی پێش مۆندیال ببن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) زڵاتانی گۆڵکار ناپۆلی کوتا به‌زه‌ویدا و میلانی گه‌ڕانده‌وه‌ لوتکه‌ی کالچیۆ 

ئه‌مشه‌و، شه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شته‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا، یانه‌ی میلان بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌رانبه‌ر ناپۆلی تۆمارکرد.…
Total
0
Share