ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه، گه‌ڕی شه‌شه‌م و کۆتایی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستیپێکرد، یانه‌ی پۆرتۆی پۆرتوگالی پله‌ی یه‌که‌می گرووپی (B) مسۆگه‌رکرد.
یانه‌ی پۆرتۆ له یاریگای “دراگاو” میوانداریی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌دریدی ئیسپانی کرد، یارییه‌که به ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆلێک له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی سێرجیۆ کۆنسیساو کۆتاییهات.
گۆڵه‌کانی پۆرتۆ له خوله‌که‌کانی پێنج و 24 له‌لایه‌ن مه‌هدی تاریمی و ستیفن ئانتۆنیسهوه تۆمارکران، تاکه گۆڵه‌که‌ی ئه‌تله‌تیکۆ له کاتی زیادکراودا له‌لایه‌ن ئیڤان مارکانۆ-وه به‌هه‌ڵه تۆمارکرا.
له یارییه‌کی دیکه‌دا، یانه‌ی بایه‌ر لیڤه‌رکوزن له یاریگای “بای ئارینا” به‌رامبه‌ر کله‌ب بروجی به‌لجیکی یاریکرد، یارییه‌که‌ش به‌بێ گۆڵ کۆتاییهات.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌کان، یانه‌ی پۆرتۆ ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده 12 و به پله‌ی یه‌که‌می گرووپه‌که (گرووپی دووه‌م) گه‌یشته قۆناغی (16)، هه‌رچی یانه‌ی کله‌ب بروجه به کۆکردنه‌وه‌ی 11 خاڵ و به‌پله‌ی دووه‌م سه‌رکه‌وت.
له هه‌مان کۆمه‌ڵه‌دا یانه‌کانی بایه‌ر لیڤه‌رکوزن و ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید پله‌کانی چواره‌م و پێنجه‌میان به‌ده‌ستهێنا، ئه‌تله‌تیکۆ نه‌یتوانی خۆی بگه‌یه‌نێته خولی ئه‌وروپی (یوروپا لیگ).