گواردیۆلا کۆتا گەوهەری بەرازیلی دەگوێزێتەوە بۆ ڕیزەکانی

کایکی، یاریزانی یانەی فلۆمینێزی بەرازیلی

یانەی مانچستەر سیتی بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە بۆندی گەوهەرێکی بەرازیلی بەناوی “کایکی” هێناوە و بڕیارە لە هاوینی 2021 پەیوەندیان پێوەبکات.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کە نوێنەرانی یانەی مانچستەر سیتی لە ئەمریکای لاتین توانیویانە لەگەڵ کایکی یاریزانی تەمەن 17 ساڵی یانەی فلۆمینێزی ڕێککەوتن بکەن، بەپێی ڕێککەوتنەکە یاریزانی ناوبراو کە بە “نێیماری نوێ” ناودارە لە حوزەیرانی 2021 دوای ئەوەی تەمەنی دەبێتە 18 ساڵ بەشێوەیەکی یاسایی دەتوانێت پەیوەندی بە یانە ئینگلیزییەکەوە بکات.

بەپێی زانیارییەکانی فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنوسی ناوداری ئیتاڵی، مانچستەر سیتی بە بڕی 10 ملیۆن یورۆ سەبارەت بە گواستنەوەی کایکی لەگەڵ یانەی فلۆمینێزی ڕێککەوتنیان کردووە، هەروەها دەبێت لە داهاتوودا یانە بەرازیلیەکە لە تێچووی فرۆشتنی یاریزانەکە بەهەر یانەیەکی دیکە بڕی لەسەدا 20ی پێببەخشرێت.

https://www.youtube.com/watch?v=NN_5pG0DXNs&list=RDCMUCLfjwrn-9PxnsvqZj7RFTpQ&start_radio=1&t=0

ڕۆژنامەنوسەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، کە ئەگەر هەیە مێتینهۆی یاریزانی تەمەن 17 ساڵی فلۆمینێزی هاوشانی کایکی پەیوەندی بە سیتیزنەوە بکات.

بڕیارە دوو گەوهەرە بەرازیلیەکە لە ماوەی داهاتوودا بەدرێسی فلۆمینێزییەوە بۆ یەکەمجار لە پاڵەوانیەتی لیبەرتادۆریس بەرانبەر یانەی ڕیڤەر پلەیت یاریبکەن.

بابەتی پێشتر

ئەمشەو دوو یانەی دیکە بلیتی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەبڕن

بابەتی دواتر

ڕۆناڵدۆ بەبێ چامپیۆنزلیگ لە یوڤانتۆس یاریناکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share