پەیوەندیی هاوسەرگیریی ناجێگیر %50 مەترسییەکانی نەخۆشیی دڵ زیاتر دەکات

توێژینەوەیەکی نوێ کاریگەرییەکانی ژیانی هاوسەرگیری لەسەر تەندروستیی دڵ دەردەخات، بەپێی توێژینەوەکە ئەوانەی دڵخۆش نین لە پەیوەندییە هاوسەرگیرییەکانیاندا زیاتر مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵیان لەسەرە.

توێژینەوەیەک کە زانکۆی (ییل)ی ئەمریکی ئەنجامیداوە، ئەو هاوسەرانەی دڵخۆشنین لە پەیوەندییەکەیاندا 50% زیاتر مەترسیی چوونە نەخۆشخانەیان لەسەرە بەهۆی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ، هەروەها بەڕێژەی 67% زیاتر تووشی ئازارەکانی سنگ و بەتایبەت بەشی چەپی سنگ دەبن، بەراورد بە کەسانی ئاسایی.

توێژینەوەکە پشکنینیان بۆ هەزار و 500 کەس کردووە کە تێکڕای تەمەنیان لە 47 ساڵیدا بووە، بۆ ماوەی یەکساڵ لەگەڵ پشکنینەکاندا چاودێریی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هاوسەرەکانیان کراوە.

توێژەران دەڵێن پەیوەندیی ڕاستەوخۆ لەنێوان پەیوەندییەکی جێگیری هاوسەرگیری و تەندروستیی دەروونی و جەستەییدا هەیە.

بەپێی توێژینەوەکە لە هەر چوار ژنێک لە کۆی 10 ژن و هەر سێ پیاوێک لە 10 پیاو تووشی فشاری توندی کێشە خێزانییەکان دەبن لە ژیانی هاوسەرگیرییاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی سەرجەم تیمەكان دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بەهۆی ئەو پێشبینییانەی لەبارەی شەپۆلێكی چڕی بارانبارینەوە لە ئارادان، تەندروستیی سلێمانی سەرجەم تیمەكانی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
Total
0
Share