خواردنەوەی قاوە لە نەخۆشییەکی کوشندە دەتپارێزێت

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، ڕۆژانە لایەنی کەم خواردنەوەی یەک کوپ قاوە دەکرێت مەترسیی تووشبوون بە شکستهێنانی توندی گورچیلە (AKI) کەمبکاتەوە.

ئەنجامەکانی تویژینەوەکە لە گۆڤاری “Kidney International Reports”ـدا بڵاوکراونەتەوە و ئاشکرایدەکەن، ئەوانەی ڕۆژانە قاوە دەخۆنەوە، بە ڕێژەی 15% مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و کێشەی خوێنبەرەکانیان کەمترە.

شیراگ پاریک پزیشک و توێژەری بەشدار لە تویژینەوەکەدا ڕایگەیاندووە، جگە لە شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ و نەخۆشییە درێژخایەنەکان، “دەتوانین کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شکستهینانی توندی گورچیلەش بۆ لیستی ئەو سوودانە زیادبکەین” کە کافایین بە جەستەیان دەگەیەنێت.

شکستهێنانی توندی گورچیلە بە حاڵەتێکی تەندروستیی مەترسیدار دادەنرێت و هەڕەشە لەسەر ژیان دروستدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌ندروستیی جیهانى: جیهان له‌به‌رده‌م شه‌پۆلێكی تسۆنامیی به‌هێزی ڤایرۆسه‌ گواستراوه‌كاندایه‌

به‌رپرسێكى ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، جیهان له‌به‌رده‌م شه‌پۆلێكی به‌هێزی ڤایرۆسه‌ گواستراوه‌كاندایه‌ و پێویسته‌ وڵاتان به‌جددییه‌وه‌ وه‌ریبگرن. مارایا كیركۆڤ،…
Total
0
Share