نووسینگەی قوباد تاڵەبانی لەسەر ئەو ژنەی لە لایەن خەسوویەوە سوتێندرا هاتەدەنگ

بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی سووتاندنی ژنێک لەشاری کەرکوک و داواکردنی کەسوکارەکەی بۆ بەهاناوەچونیان لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، لەسەر ڕاسپاردەی بەشی جێندەر لە نووسینگەکەی، تیمێکی ئێشکگر لە نووسینگەی رۆژهەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیمان بە هانای داواکاری ئەو خێزانە چوون.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی سلێمانی بڵاویکردەوە، ” دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی سوتاندنی ژنێک لەشاری کەرکوک و داواکردنی کەسوکارەکەی بۆ بەهاناوە چونیان لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، لەسەر راسپاردەی بەشی جێندەر لە نووسینگەکەی، تیمێکی ئێشکگر لە نوسینگەی رۆژهەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیمان بەهانای داواکاری ئەو خێزانە چوون و ووتەکانیان لەو ژنە تاوانلێکراوە وەرگرت کە لەنەخۆشخانەی ئێمێرجینسی سلێمانی چارەسەر وەردەگرێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “وتەکانی کەسی تاوانلێکراو خرایە بەردەم بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی توندوتیژی خێزانی و بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ئەو تۆمەتبارە دەرچوو کە نیشتەجێی شاری کەرکوکە”.

ئاشکراشی کرد، ” تیمەکەمان و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان دڵنیاییاندا بە خانەوادەکەی کە هەموو هەوڵێکیان دەخەنە گەڕ بە مەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتبار و پشتیوانی کردنی ئەو ژنەی کە سوتێندراوە”.

 

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: تەندروستیی دڵ پەیوەندی بە هاوسەرگیرییەوە هەیە

بابەتی دواتر

نرخی ئەمپێری موه‌لیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌م دیاریكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share