وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، رۆژی دووشەممە مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەشدەکرێت.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی داراییدا هاتووە، “رۆژی دووشەممە 28ـی تەمموزی 2025، مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەمان رۆژ مووچەی مانگی نیسانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشدەکرێت.
وەزارەتی دارایی هەرێم دەشڵێت، “هەر رۆژی دووشەممە، مووچەی مانگی ئایاری ساڵی 2025 و مووچەی مانگەکانی ئاب و ئەیلولی ساڵی 2024ـی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەشدەکرێت، کە لە دوای 1ـی 7ـی 2024، بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت”.