دوو کەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی چەندین تاوانی دزی دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند کە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی چەندین تاوانی دزی لە سنووری قەزای دەربەندیخان.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، “دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ چه‌ند هاوڵاتییه‌ك له ‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ ده‌ربه‌ندیخان سكاڵایان تۆماركرد كه‌ دزی جۆراوجۆریان لێكراوه‌ وه‌ك دزینی‌ پاره ‌و ئاڵتون و دەمانچە، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانی‌ ده‌ستپێكرد و دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا دوو تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ ده‌ربه‌ندیخانه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێن”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “هه‌ردوو تۆمه‌تبار (ب، ه، م) و (ك، ع، م) له‌به‌رده‌م دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌ كه‌ چه‌ندین تاوانی‌ دزیكردنیان له‌سنوری‌ قه‌زای‌ ده‌ربه‌ندیخان ئه‌نجامداوه‌”.

ئاشکراشی کرد، “له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار به‌بڕیاری‌ به‌رێز دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 443 له‌یاسای‌ سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌”.

بابەتی پێشتر

ئەگەر لە دوای خواردن ئازارت هەبوو پشتگوێی مەخە

بابەتی دواتر

شانەی راگەیاندنی ئەمنی: تەقینەوەکەی دوو رۆژی رابردووی بەغداد تیرۆرستی نەبووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share