سەرکردەیەکی داعش لە کەرکوک دەستگیرکرا

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، یەکێک لە سەرکردەکانی داعش لە کەرکوک دەستگیرکراوە.

یەحیا رەسوڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دەزگای رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا و تێیدا سەرکردەیەکی داعشی بە ناوی، ئەبو حەمزە مەتویتی دەستگیرکرد.

ئەو کەسە فەرماندەی ئەمنی بووە لە ناوچەی کەرکوک کە ئەوان پێیان دەوت ویلایەتی کەرکوک.

ئاماژەی بەوەداوە، کە دەستگیرکراوەکە پێشتر وەک فەرماندەی کەتیبەی بەناو فیرقەی ئەلفورقان لە ویلایەتی نەینەوا کاری کردووە، کە سەر بە داعش بووە.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە دهۆک کەسێک گیانیلەدەستدا و حەوتی دیکە برینداربوون

بابەتی دواتر

بە وێنە.. دیمەنی ھەورەبروسکەی كەمێك لەمەوبەری ئاسمانی شاری سلێمانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share