مووچەی پێشمەرگە زیاددەكرێت

ئەندامێكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان ڕوونكردنەوە لە بارەی زیادكردنی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە دەدات و جەختیشدەكاتەوە، لە ڕێگەی لیژنەیەكەوە كاردەكرێت چەند دەرماڵەیەك بۆ هێزەكانی پێشمەرگە لە یەكەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە زیادبكرێت و هاوكات مووچەی هێزەكانی ناوخۆش لە کاتی خانەنشینبوونیان زیادبكرێت.

عوسمان سێدەری ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، هێزەكانی ناوخۆ مووچەی خانەنشینییان زۆر كەمە بۆیە كاركراوە لە ڕێگەی پڕۆژەیاسایەكەوە مووچەكەیان لە كاتی خانەنشینبوونیاندا زیادبكرێت و ئامادەسازی كراوە كە لە پەرلەمانەوە پڕۆژەیاساكە پەسەندبكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هێزەكانی پێشمەرگە ئێستا مووچەیان كەمە و كاردەكەین كە هاوتای هێزەكانی ناوخۆ بكرێن لەڕێگەی خەرجكردنی دەرماڵەی خێزان و بڕوانامە بۆ یەكەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی: نووسینگەی قوباد تاڵەبانی سووتەمەنیی بۆ ئەمبوڵانسەکانمان دابینکردووە

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ئاشکرایدەکات، نووسینگەی قوباد تاڵەبانی بەشی زیاتر لە مانگێک سووتەمەنیی ئەمبوڵانسەکانی ناوشار و دەرەوەی…
Total
0
Share