بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ئاشکرایدەکات، نووسینگەی قوباد تاڵەبانی بەشی زیاتر لە مانگێک سووتەمەنیی ئەمبوڵانسەکانی ناوشار و دەرەوەی شاری سلێمانی دابینکردووە.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، نووسینگەی قوباد تاڵەبانی سووتەمەنی بۆ ئەمبوڵانسەکانی ناوشار و دەرەوەی شار دابینکردووە و کێشەکەیان بۆ چارەسەرکردین، لە ئێستادا دەستمان کردووە بە بەکارهێنانی سووتەمەنییەکە و بەشی زیاتر لە مانگێکمان دەکات.
وتیشی، بەڵام کێشەکە تا ئێستا بنبڕ نەکراوە و ئەمەیان ئەرکی حکومەت و بەتایبەت وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانە کە ئەم کێشەیەمان بۆ بنبڕبکات.