عێراق بۆ گەڕاندنەوەی شوێنەوارە دزراوەكانی پەنا بۆ ئینتەرپوڵ دەبات

عێراق ژمارەی ئەو شوێنەوارانە ئاشكرادەكات كە لە ماوەی 18 مانگی رابردوودا گەڕاندوویەتیەوە و ئاشكرایدەكات، سكاڵای لە ئینتەرپوڵی نێودەوڵەتی لە دژی ژمارەیەك وڵات تۆماركردووە بۆ فشارلێكردنیان لە دۆسیەی گەڕاندنەوەی شوێنەوارەكان.

ئەحمەد علیاوی، وتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەواری عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتەكەیان لەماوەی ساڵ و نیوی رابردوودا 17 هەزار و 338 پارچە شوێنەواری گەڕاندووەتەوە.

وتیشی، “ژمارەكە گەورەترینە لە پڕۆسەكانی گەڕاندنەوەی شوێنەوارەكان و لە مێژووی كاری دەستەی گشتیی شوێنەواری كەلەپووری لە عێراق، سەرەڕای گەڕاندنەوەی تابلۆی قامش و كەبشی سۆمەری كە دەگەرێتەوە بۆ 3500 ساڵ بەر لە زایین”.

علیاوی ئاماژەی بەو شوێنەوارانەش كرد كە بەشێوەی هەڕەمەكی دەردەكرێن و دەدزرێن و توانیویانە بەشێكی بە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتاندا بگەڕێننەوە.

وتەبێژی وەزارەتەكە ئاشكراشیكرد، عێراق سكاڵای لە ئینتەرپوڵ لەسەر ژمارەیەك وڵات تۆماركردووە بە ئامانجی فشاركردنەسەریان بەمەبەستی گەڕاندنەوەی پارچە شوێنەوارییەكان و وتی، “دۆسیەكە بەردەوامە و دەستكەوت لە بەرژەوەندیی شوێنەواری عێراق هێنراوەتە ئاراوە”.

روونیشیكردەوە، عێراق خاوەن 15 هەزار شوێنەواری تۆماركراوە، ناوچە تۆمارنەكراوەكانیش دوو هێندەی ئەو ژمارەیەیە.

بابەتی پێشتر

ماگوایەر: بەپەرۆشم، دەمەوێت یارمەتی یونایتد بدەم

بابەتی دواتر

کەسایەتییەکی کاریگەر بە تێگەیشتنەکانی گرێکوێرەکان دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share