(ڤیدیۆ) ئینته‌ر میلان له‌ سامپدۆریای برده‌وه‌ و چووه‌ پله‌ی چواره‌م

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (12)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئینته‌ر میلان بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر سامپدۆریا تۆمارکرد‌.

یانه‌ی ئینته‌ر میلان له‌ یاریگای “جوسێپی میاتزا” بووه‌ میوانی یانه‌ی سامپدۆریا، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێوه‌ڵام له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی سیمۆنی ئینزاگی کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “نێراتزۆری” له‌ خوله‌که‌کانی 21، 44، 73 له‌لایه‌ن ستیفان دی ڤرای، نیکۆلۆ بارێلا، خواکین کۆرییا-وه‌‌‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، ئینته‌ر ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ (24) و به‌شێوه‌یه‌کی کاتی چووه‌‌‌ پله‌ی چواره‌‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی ئیتاڵیا، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی سامپدۆریا به‌ شه‌ش خاڵه‌وه‌ له ‌پله‌ی 18دا جێگیربوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ناپۆلی و ئاتالانتا براوه‌ی هه‌فته‌ی حه‌وته‌م و لووتکه‌ی کالچیۆ بوون

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی حه‌وته‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ناپۆلی له‌ میلانی برده‌وه‌ و گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی…
Total
0
Share