دی یۆنگ یاخی بووە و دەڵێت: ئەمجارە ڕازی نابم

فرینکی دی یۆنگی هۆڵەندی ئامادە نییە جارێکی دیکە لە پێناو بەرشلۆنەدا مووچەکەی کەم بکاتەوە، تەنانەت داوای مووچەکانی دوو وەرزی ڕابردووی کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆنی خوانمارتیی ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێکراوی ئیسپانیا و نزیک لە یانەی بەرشلۆنە، فرینکی دی یۆنگ نیەتی نییە جارێکی دیکە مووچەکەی لەپێناو یانەی بەرشلۆنەدا کەم بکاتەوە.

خوانمارتی بە میدیاکانی ئیسپانیای ڕاگەیاندووە، “دی یۆنگ نەک هەر داواکارییەکەی لاپۆرتای ڕەتکردووەتەوە، بەڵکو داوای مووچە نەدراوەکانی دوو ساڵی ڕابردووشی کردووەتەوە.”

ئەم زانیارییانە هاوکاتن لەگەڵ لێدوانەکانی خاڤیێر تیباس، سەرۆکی ڕایەڵەی یانەکانی ئیسپانیا، کە ڕیاگەیاندبوو، یانەی بەرشلۆنە جارێکی دیکە پێویستی بە کەمکردنەوەی ڕێژەی مووچەی یاریزانانە بۆ دەربازبوون لەو قەیرانەی ڕووبەڕوویان بووەتەوە.

بابەتی پێشتر

"فۆرمولا 1" و تۆپی پێ کەسایەتییەکی گەورەیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

"باکس" دووەم بردنەوەی بەرامبەر "ڕۆکێتس" تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share