ڕاگەیەندراوێك لە كەشناسیی هەرێمی كوردستانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، ئاسمانی هەموو ناوچەكانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت و پلەكانی گەرماش نزمدەبنەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمانی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی ڕابردوو دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەینێ شەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە هەندێك ناوچەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و پلەكانی گەرما بە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو دوو بۆ سێ پلە دادەبەزن.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :-

هەولێر : 26 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 25 پلەى سیلیزى

دهۆک : 24 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 27 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 26 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 26 پلەى سیلیزى

سۆران : 18 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 32 پلەى سیلیزى

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران پرۆژەیاسایەكی تایبەت بە پرۆژەكانی كشتوكاڵی پەسەندكرد

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پلانی نیشتمانیی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤی تاووتوێكرد و پرۆژەیاسای سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەکانی کشتوکاڵیشی پەسەندکرد ئەنجومەنی…
Total
0
Share