ئەم كەسانە لە ڕسوومات دەبەخشرێن
بڕیارەكە خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە

یەكەی نیشتەجێبوونیان لە پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون كڕیوە تاپۆدەكرێتە سەریان، بەڵام بە مەرج و جەختیشدەكاتەوە بڕە پارەیەكی كەمیان لێوەردەگيرێت لەو ڕسووماتانە بەخشراون لە كاتێكدا ئەگەر كەسێك مامەڵەی گواستنەوەی خاوەندارێتی بۆ خانووەكەی بكات بڕە پارەیەكی زیاتری لێوەردەگيرێت.

عەزیز سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەو كەسانەی پێشتر یەكەی نیشتەجێبوونیان لە پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون كڕیوە بەو مەرجەی پڕۆژەكەیان لە بەڕێوەبەرایەتییەكەی ئێمە تۆماركرابێت تاپۆ دەكرێتە سەر خاوەنەكەی.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەشێكی زۆری پڕۆژەكان لە حكومەتەوە ڕەزامەندیی گەڕاوەتەوە و دواتر نووسراویان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری خانووبەرە دەگەڕێتەوە و وەبەرهێنەرەكان مامەڵەكانیان ڕاییدەكەن و خاوەنی یەكەكە ئاگاداردەكرێتەوە دەست بە مامەڵەكانی بكات.

بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی ئاشكراشیكرد، خاوەنی یەكەكان لە وەرگرتنی ئەو ڕسووماتە زۆرە بەخشراون كە لەكاتی گواستنەوەی خاوەندارێتی خانوویەكدا وەردەگیرێت، بەڵكو بڕە پارەیەكە كە بەشێكی وەبەرهێنەرەكە دەیدات و بەشێكی خاوەنی یەكەكە ئەو بڕە پارەیە دەدات كە لە 500 بۆ 700 هەزار دیناردایە.

بابەتی پێشتر

لە ئۆتۆمبێلێكی نەناسراوەوە تەقەی لێكراوە.. گەنجێك لە كەلار كوژرا

بابەتی دواتر

د. كازم لە ژیاندا ماوە و بەهۆی ناجێگیریی دۆخی تەندروستییەوە لە دەرەوەی وڵات چارەسەری پزیشكی وەردەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی مریشك زیاتر دابەزی

نازم عەبدوڵا سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، نرخی مریشك دابەزینی زیاتری بەخۆوە…
Total
0
Share