ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه، گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستیپێکرد، چێڵسی سه‌رکه‌وتنی بۆ قۆناغی (16) مسۆگه‌رکرد و ئیشبیلیه هیوای بۆ گه‌ڕایه‌وه.
یانه‌ی سالزبۆرگی نه‌مسایی له یاریگای “ڕێدبوڵ ئارینا” میوانداریی چێڵسی ئینگلیزی کرد، یارییه‌که به ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێک کۆتاییهات.
گۆڵه‌کانی “بلوزی له‌نده‌ن” له خوله‌که‌کانی 23، 64 له‌لایه‌ن ماتیۆ کۆڤاسیچ و کای هاڤێرتزه‌وه تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی سالزبۆرگ له خوله‌کی 49 له‌لایه‌ن جونیۆر ئادامۆ-وه تۆمارکرا.
له یارییه‌کی دیکه‌دا، یانه‌ی ئیشبیلیه‌ی ئیسپانی له یاریگای “ڕامۆن سانچێز پێزخوان” میوانداریی کۆپنهاگنی دانیمارکی کرد، یارییه‌که به ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندیی یاریزانانی خۆرخی سامپاولی کۆتاییهات، گۆڵه‌کانیش له خوله‌که‌کانی، 91 61، 88 له‌لایه‌ن یوسف ئهلنسهیری و ئیسکۆ وگۆنزالۆ مۆنتیێلهوه تۆمارکران.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌کان، یانه‌ی چێڵسی به کۆکردنه‌وه‌ی 10 خاڵ به فه‌رمی لووتکه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌می گرت و سه‌رکه‌وتنی بۆ قۆناغی 16 مسۆگه‌ر کرد، هه‌روه‌ها یانه‌ی ئیشبیلیه ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده پێنج خاڵ و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ گه‌ڕایه‌وه، له قۆناغه‌کانی داهاتوودا چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامه‌کانی مانچسته‌ر سیتی و بوروسیا دۆرتمۆند ده‌کات بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی بلیتی دوومی گرووپی حه‌وته‌م.