وەزارەتی خوێندنی باڵا 11 پۆست لە زانكۆی زاخۆ ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم پشت بەستن بە ڕێنماییەكان 11 پۆست لە زانكۆی زاخۆ بۆ یەكەمجار ڕادەگەیەنێت، و هەر كەسێك ئارەزووی هەیە و مەرجەكانی تێدایە دەتوانێت لە ماوەی دیاریكراودا پێداویستییەكانی پێشكەشبكات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “ئەو كەسەی داواكاریی پێشكەشدەكات، باشترە دیدو بۆچوون و بەرنامەی كاری خۆی پێشكەشبكات بۆ بەرەو پێشبردنی زانكۆ بۆ ئەو چوار ساڵەی كە پۆستەكە وەردەگرێت.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، زانینی زمانی ئینگلیزی و شارەزایی لە بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای بواری خوێندن و فێركردن و كارایی بڵاوكردنەوەی توێژینەوەی زانستی، هەلی زیاتر بۆ پێشكەشكار دەڕەخسێنێت.

پۆستەكان:-

1. یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی ودارایی

2. یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی سێ و هاریكاری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران

4. ڕاگری فەڵكەتیی زانست

5. ڕاگری كۆلیژی كارگێڕی و ئابوری

6. ڕاگری فەكەڵتیی زانستی مرۆڤایەتی

7. ڕاگری كولێژی ئەندازیاری

8. ڕاگری كولێژی پزیشكی

9. ڕاگرێ كولێژی پەروەردەی بنەڕەت

10. ڕاگریی فەكەڵەتیی پەروەردە

11. بەڕێوەبەری گشتیی سەنتەری توێژینەوەی زانستی

مەرجەكان:-

– هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا بێت.

– نازناوی زانستی لە پڕۆفیسۆری یاریدەدەر كەمتر نەبێت.

– خزمەتی زانكۆیی لە (١٠) ساڵ كەمتر نەبێت.

تێبینییەكان:-

– ئەو بەڕێزەی داواكاریی پێشكەشدەكات، باشترە دیدو بۆچوون و بەرنامەی كاری خۆی پێشكەشبكات بۆ بەرەو پێشبردنی زانكۆ بۆ ئەو چوار ساڵەی كە پۆستەكە وەردەگرێت.

– زانینی زمانی ئینگلیزی و شارەزایی لە بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای بواری خوێندن و فێركردن و كارایی بڵاوكردنەوەی توێژینەوەی زانستی، هەلی زیاتر بۆ پێشكەشكار دەڕەخسێنیت.

– دوا وادە بۆ پێشكەشكردن (سی ڤی یەكەی)، (پوختەی ڕاژەكەی) ، ( یەكەم فەرمانی زانكۆیی بەدەستهێنانی نازناوی زانستی(و) لیستی ناو و ناونیشانی توێژینەوە زانستییە بڵاوكراوەكان(، كۆتایی دەوامی ڕۆژی شەمە (2022/11/5)ە لەم بەستەرە (https://forms.gle/zew3tyQxchYsCrYh8) دەبێت.

– پێویستە پوختەی ڕاژەی لەلایەن سەرۆكایەتیی زانكۆ پەسندكرابێت.

بابەتی پێشتر

عەلی حەمەساڵح دەستگیرکردنی 28 کەسەكەی هەولێر بە كام دۆسیەوە دەبەستێتەوە؟

بابەتی دواتر

ئاماری فەرمی: نیوەی بەریتانییەکان توانای دابینکردنی پارەی مانگانەیان نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share