ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران: بە ئەگەرێکی زۆرەوە پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بەبێ کێشە تێدەپەڕێندرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، رێکەوتنی سیاسی بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کراوە بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەبێ کێشە پرۆژە یاساکە تێدەپەڕێندرێت.

چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەمڕۆ بڕگەیەکی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەتە بە دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، ئێمە وەک نوێنەرانی کورد لەسەرجەم فراکسیۆنەکان دەنگ بە پرۆژە یاساکە دەدەین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەوەندەی قسەمان لەگەڵ نوێنەرانی دیکەی ئەنجومەنی نوێنەران کردووە و لە رێگەی دروستکردنی لۆبییەوە، پێیان وتووین لایەنەکانی دیکەش لەگەڵ پرۆژە یاساکەدان و هیچ لارییەکیان نییە”.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکراشیکرد، “لەبەرئەوەی پێشتر رێکەوتنی سیاسیی کراوە، لەو باوەڕەدانین ئەمڕۆ هیچ کێشەیەک بێتە پێشەوە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە پرۆژە یاساکە تێدەپەڕێندرێت و هەڵەبجە دەبێتە پارێزگای ژمارە 19 ی عێراق”.

لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە، هەڵەبجە دەبێتە یەکەم پارێزگای نوێ کە راگەیەندرابێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامانج ڕەحیم: ڕێککەوتنی هەولێر و بەغداد بنچینەیە بۆ بەردەوامیی خەرجکردنی مووچە

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕێککەوتنی هەولێر و بەغداد بنچینەیەکی بەهێزە بۆ بەردەوامیی خەرجکردنی مووچە. ئامانج ڕەحیم،…
Total
0
Share