پەیڕەوی ناوخۆی ی. ن. ك، سزای دەركردنی بۆ هەر ئەندامێكی حزبەكە دیاریكردووە كە نهێنی بدركێنێت، تاوانی ئابڕووبەرانە ئەنجامبدات، پێگەكەی بەكاربهێنێت یاخود ببێتەهۆی زیانگەیاندن و لەسەر هەمان ئەو كارانەش، سەلمان ئەمین نادر ناسراو بە (ئەژی ئەمین) لە ریزەكانی یەكێتی دەركراوە.
ماوەی زیاتر لە دوو مانگە، بە ئیمزای بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەلمان ئەمین نادر ناسراو بە (ئەژی ئەمین) لە ریزەكانی یەكێتی دەركراوە و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەكە، هەر ئەندامێكی یەكێتی لە هەر پلەیكدا بێت ئەم كارانە بكات كە بریتین لە “دركاندنی نهێنی، تاوانی ئابڕووبەرانە، بەكارهێنانی پێگە، زیانگەیاندن” سزاكەی دەركردنە لە ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.
بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ی. ن. ك، سەلمان ئەمین نادر (ئەژی ئەمین) بە پشتبەستن بە ماددەی (12) لە بڕگەی (هـ)ی سزادان دەركراوە، كە تیایدا هۆكاری دەركردن بە هەشت خاڵ دیاریكراوە كە دەركراو ئەنجامیان بدات سزای پەیڕەو دەیگرێتەوە، لەوانە “هەر ئەندامێك لە هەر پلەیەكدا بێت و تاوانی بە ئەنقەست یان ئابڕووبەرانەی ئەنجامدابێت و بە بڕیاری دادگا حوكمدرابێت، یان نهێنی بدریكێنێت، پێگەكەی بەكاربهێنێت بۆ بەرژەوەندی” ئەوا لە ریزەكانی ی. ن. ك دەردەكرێت.