بایدن ژەمێکی ڤاکسینی نوێکراوەی کۆرۆنا وەردەگرێت

کیڤن مونۆز، وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە ڕۆژی سێشەممە جۆ بایدن ڤاکسینێکی نوێکراوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەردەگرێت، هەروەها داوا لە ئەمریکییەکان دەکات کە نوێترین ژەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەربگرن.

لە هەفتەی ڕابردوودا تەنها 20 ملیۆن ئەمریکی ڤاکسینە نوێکراوەکەی کۆرۆنایان وەرگرتووە، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە ئەوە بە ژمارەیەکی کەم دادەنێن.

تەندروستیی ئەمریکا داوا دەکات، بەزووترین کات سەرجەم ئەمریکییەکان ئەو ڤاکسینە وەربگرن.

ئەمە لەکاتێکدایە CDC هەفتەی پێشوو ڕایگەیاندبوو کە 4 ملیۆن ئەمریکی ڤاکسینە نوێکراوەکەیان وەرگرتووە و بەپێی سەنتەرەکە، ئەو ژمارەیە دڵخۆشکەرە و بەڕێژەی 40% بەراورد بە هەفتەی پێشووتر زیادیکردووە.

لە مانگی ئەیلولەوە ئەمریکا دەستیکردووە بە پێدانی ژەمەکانی ڤاکسینی نوێکراوەی کۆرۆنا، کە تایبەتە بە کۆرۆنای بنەڕەتی و جۆر و گۆراوەکانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: پێنج ملیار کەس بەهۆی چەورییە گۆڕاوەکانەوە مەترسیی مردنیان لەسەرە

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، پێنج ملیار کەس لە جیهاندا بەهۆی چەورییە زیانبەخشەکان و چەورییە گۆڕاوەکانەوە “هایدرۆجینکراوەکان” کە لە…
زیاتر ببینە

ئه‌و كارانه‌ى پێویسته‌ له‌كاتى برینداربووندا ئه‌نجامیان بده‌یت

برینداربوون، به‌تایبه‌ت به‌هۆى رووداوى بچوكه‌وه‌، باوترین جۆرى برینداربوونه‌ له‌نێو مرۆڤدا، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى زۆرینه‌یان خۆكردانه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بن، به‌ڵام سارێژكردنه‌وه‌…
Total
0
Share